بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئەمیر ئاشتیانی لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە یارمەتییەکانی ئێران بە عێراق لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر ئەو وڵاتە، وتی: هەندێک لە وڵاتەکان لە دۆستایەتی و هاودڵی ئێران لەگەڵ عێراق خۆشحاڵ نین و بۆیە بەرپرسانی دوو وڵاتەکە ئەبێ ڕوانینی جیدی تریان بە هاوکارییەکانیان هەبێت.
وەزیری بەرگری ئێران وتیشی: بەرهەمهێنان و تەکنۆلۆژیای چەک و جیهازاتی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری ئەنجام دەدرێت و بوارەکانی ئەرکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق زۆر پێوەندیدار بە بوارەکانی بەرهەمەکانی وەزارەتی بەرگرییە کە ئەو بابەتە دەتوانێت لە یارمەتی بە دابینی هەرچی زیاتری ئاسایش لە وڵاتی عێراق کاریگەر بێت.