وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە دەرکردنی گەمارۆی نوێ لە دژی سێ کەسی پێوەندیدار لەگەڵ سوپای قودسی پاسداران بە بیانووی بێ بنەما هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی گەمارۆی نوێیان لە دژی ئێران سەپاند.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئەندامانی "ناوەندی کردنە ئامانجی دابینی دارایی تیرۆریزم" پاگەندەیان کرد کە 16 کەس، ناوەند و گرووپی سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیان لە ناوچەکە گەمارۆ داوە.

لەوانە سێ کەسی پێوەندیدار لەگەڵ هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوون.

ناوەندی کردنە ئامانجی دابینی دارایی تیرۆریزم، ناوەندێکی هاوبەش لە نێوان 7 وڵاتی ئەمریکا، بەحرەین، کوێت، عومان، قەتەر، عەرەبستان و ئیماراتە.