بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر "عەزیز گەردی" ئەکادیمی و مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕى گەورەى کورد، کە هەموو تەمەنی لەپێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردی تەرخانکردبوو و لەڕێی وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبییە جیهانییەکانەوە کتێبخانەی كوردی دەوڵەمەند کردووە، خاوەنی زیاتر لە 200 کتێب و بەرھەمە لە نووسین و وەرگێرانە.
د. عەزیز گەردی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6-6-2022 کاژێر 10:15 خولەک لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت کۆچی دوایی کردووە.