دوابەدوای دژایەتی پارتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی حوکمەکانی دادگا فیدراڵ سەبارەت بە قەدەغەی هەناردە کردنی نەوت و گازی هەرێم، یەکێک لە پارێزەرەکانی ئەو دادگا لە دژی ئەو پارتە سکاڵای کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، محەمەد مەجید ساعدی لە داواکارییەکدا بە ئاماژە بە مادەی 67 ی دەستووری عێراق سەبارەت بە پاراستنی سەروەری نەتەوەیی ئەو وڵاتە و زەروورەتی جێبەجێ کردنی مادەکانی دەستوور و حوکمەکانی دادگای فیدراڵ، بەهۆی دژایەتی پارتی لەگەڵ جێبەجێ کدنی حوکمی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە قەدەغەی هەناردە کردنی گاز و نەوتی هەرێم، داوای قەدەغەی بەربژێر بوونی ڕێبەر ئەحمەد یان هەر کەسایەتییەکی دیکە لەلایەن ئەو پارتەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتەی کرد.

لەلایەکی ترەوە دوای دژایەتی ئەنجومەنی دادوەری کوردستان لەگەڵ جێبەجێ کردنی حوکمی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم، یەکێک لە ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە، ئەو هەوڵەی مەترسیدار و لادانێکی ئاشکرا بەرانبەر بانترین دەزگای دادوەری وڵات وەسف کرد.