بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەروبەندی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانس لە تویتێکدا نووسی: لەگەڵ جۆزێف بورل سەبارەت بە گفتوگۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و چۆنیەتی درێژەپێدانی گفتوگۆمان کرد. ئەگەر نووسەرانی بڕارنامەی دژە ئێران لە IAEA شێوەی هەڕەشە ببەنە پێشەوە، بەرپرسی هەموو پاشهاتەکانین.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە پێشوازی لە ڕێککەوتنی باش، بەهێز و سەقامگیر دەکەین. ئەگەر ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپیش ڕاست بین بن ڕێککەوتن دەکرێت.