بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای سووکایەتی بە پێغەمبەری گەورە(د.خ) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی وڵاتی هیند، دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ باڵوێزی هیند لە تاران لەلایەن بەرپرسی گشتی ئاسیای باشوورییەوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و ناڕەزایەتی دەوڵەت و خەڵکی ئێران بە باڵوێزی هیند ڕاگەیێندرا.
باڵوێزی هیند لە ئێران بە دەربڕینی داخ و قبووڵ نەکراو بوونی هەر جۆرە سووکایەتییەک بە پێغمەبری ئیسلام، ڕایگەیاند: ئەوە هەڵوێستی حکومەتەی هیند کە زیاترین ڕێز بۆ ئایینەکانی دیکە دادەنێت، نییە و ئەو کەسەش کە سووکایەتییەکەی کردووە هیچ پۆستێکی دەوڵەتی نییە و بەس لە یەکێک لە پارتەکانی ئەو وڵاتە ئەندامە و لە ئەو پێگەیەش دەرکراوە.