بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە ڕێککەوتنی لایەنەکانی شەڕ لە یەمەن لەگەڵ پێشنیاری نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ درێژ کردنەوەی ئاگربڕ لە ئەو وڵاتە بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە پێشوازی کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هیوادارە لە سێبەری هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، ئاگربڕی سەقامگیر و دەستخستنی ڕێگای چارەسەری سیاسی بین.
خەتیب زادە جەختی کرد: ئێران بە پێی ڕوانگەی ستراتیژی و سیاسەتە بنەماییەکانی خۆی بەردەوام ڕێکاری قەیرانی یەمەنی سیاسی وەسف کردووە و لە دەفرایەتی خۆی بە مەبەستی بەرەوپێش بردنی ئاشتی لە یەمەن کەڵکی وەرگرتووە.