هادی عامری لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، کۆماری ئیسلامیی باشترین میراتی لە باشترین کەسایەتی بەرانبەر ئیستکبار و سەنگەری بەرخۆدان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیما خومەینی جەختی کرد کە ئیمام خومەینی وەکوو باسترین کەسایەتی، دوای خۆی کۆماری ئیسلامیی وەکوو باشترین میراتی ئۆمەت بەجێ هێشت کە بووەتە پەناگەیەکی جیهانی بۆ عاشقانی دادپەروەری، کەرامەت و ئازادی.

عامری زیادی کرد: ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، کۆمار ئیسلامی بووەتە بەرەیەکی جیهانی لە بەرانبەر ئیستکبا ر و جەمسەری بیر و شارستانیەت و سەنگەری بەرخۆدان کە هەموو هەژارانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە.