پۆلیسی تورکیا لە هێرشێکدا بۆ سەر بینای ناوەندی هەدەکە لە ئەستەبۆڵ و‌ماڵی چالاکانی کورد و ئەندامانی هەدەپە لە دە پارێزگا، 42 کەسی دەستبەسەر کرد‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆهەینی 3ی جوون پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر بینای ناوندیی کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان، لە ناوچەی بی ئۆغڵۆی ئەستەنبۆڵ .

هاوکات پۆلیس هێرشی کردە سەر ماڵی چالاکانی کورد و ئەندامانی هەدەپە و لانی کەم 42 کەسی دەستبەسەر کرد.

ئەم هێرشە لە دە پارێزگادا کراوە.