لێکۆڵەرانی ئۆسترالیایی گەورەترین گیای جیهانیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕاستیدا جۆرێک ئاڵفی دەریاییە کە لە ڕووبەری 200 کیلۆمەتری چوارگۆشدا شین بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گاردیەن، نزیک بە 4500 ساڵ لەمەوپێش توویەک کە لە دوو جۆری ئاڵفی دەریایی دروست بووبوو ، لە شوێنێکی گونجاو کە ئێستا بە کەنداوی کۆسەکان لە ڕۆژاوای ئۆسترالیا دەناسرێت، شین بوو.

لێکۆڵەرانی تێگەییشتن کە ئەو تووە کە بە تەنیا و بێ دەستێوەردانی مرۆڤ گەشەی کردووە، ئێستا گەورەترین گیای گۆی زەوییە و ڕووبەرێکی نزیک بە 200 کیلۆمەتری چوارگۆشی گرتووەتە بەر.

جۆری ئاڵفی دەریایی پوزیدونیای ئۆسترالیا یان ئاڵفی نەواری دەناسرێت کە زیاتر لە کەنارەکانی باشووری ئۆسترالیا دەبینرێت.

ئو گیایە وەکوو چیمەڵانییەک بڵاو بووەتەوە و شوێنێک بۆ نیشتەجێ بوونی جۆرەکانی بوونەوەری دەریایی لەوانە کیسەڵ، دولفین، کاژنگ و ماسییەکانی دروست کردووە.