بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیپندنت عەرەبی، پەرلەمانی عێراق خەریکی ئامادە کردنی گەڵاڵەیەک بە مەبەستی دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە ئەو وڵاتەیە. هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە بیانووی شەڕ دژی پەکەکە، لە هەرێمی کوردستانن. بەرپرسانی عێراق بەردوام پێشێل کارییەکانی سوپای تورکیا سەرکۆنە دەکەن.
لە هەمان پێوەندیدا، مەهدی تەقی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پێکهێنانی فراکسیۆنی بزووتنەوەی پەرلەمانی بە ئامانجی دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق هەواڵی دا.
لەلایەکی ترەوە، کومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانیش لە داواکاری خۆی لە حکومەت بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئەمنیەتی بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا هەواڵی دا. ئەحمەد مووسەوی ئەندامی کومیتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئەو کومیتە داخوازی بەپەلەی پێشکەشی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کردووە تا کۆبوونەوەیەکی ئەمنیەتی بۆ لێکدانەوەی هێرشەکانی تورکیا بەڕێوە بچێت.