جێگری کاروباری ئێران لە مەکۆی جیهانیی تەقریب مەزاهێبی ئیسلامی لە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە سنە هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن مێسچی ڕایگەیاند: ڕۆژانی 29 و 30ی پووشپەڕی ئەمساڵ کۆنفڕانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە شاری سنە بەرێوەدەچێت.

وتیشی: میوانان و زانایانی ئایینی و توێژەران لە هەرێمی کوردستان ئازەربایجانی رۆژئاوا ، کرماشان و تاران بەشداریی ئەم کۆنفڕانسە دەکەن.

رایگەیاند کە قۆناغی دووەمی ئەم کۆنفرانسە بە بەشداریی وڵاتانی دراوسێ کورد زمان و زانایانی دانیشتووی ئەورووپا بەڕێوەدەبرێت.