ماڵپەڕی شرۆڤەیی 1945 کە لەسەر پرسەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بەتایبەتی لە بواری سەربازییەوە باس دەکات، لە یادداشتێکدا لە نووسینی مایا کارلین لەسەر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر کۆپاپۆڕە فڕۆکەبەرەکانی ئەمریکا لێکدانەوەی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی شرۆڤەیی 1945 کە لەسەر پرسەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بەتایبەتی لە بواری سەربازییەوە باس دەکات، لە یادداشتێکدا لە نووسینی مایا کارلین لەسەر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر کۆپاپۆڕە فڕۆکەبەرەکانی ئەمریکا لێکدانەوەی کردووە.

لە ئەو یادداشتەدا ڕاگەیێندراوە: ئێران چەندین جار ویستی خۆی بۆ هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەوانە کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەرێکی نیشان داوە و لە ساڵانی دواییدا ئەو هەڕەشە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. نووسەرەکە، بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای لەسەر گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەسف کردووە کە سپای پاسداران بە بەر زکردنەوەی ئاستی ناوەندی مووشەکییەکانی خۆی ئەو هەڕەشانەی مانادارتر کردووەتەوە. ئێران پێشطر لە مانۆڕی دەریایی خۆی هێرش بۆ سەر کۆپاپۆڕێکی فڕۆکەبەری ڕاهێنان کردووە.

کارلین ئاماژەی داوە: لە ساڵی 2015، سپای پاسداران موشەکێکی لە نزیکی کۆپاپۆڕێکی کلاسی نیمیتز یو ئێس ئێس هری ئێس ترۆمەن لە حاڵێکدا کە خەریکی پەڕینەوە لە تەنگەڵانی هورموز بوو، داخست. سێنتکام بە ئیدانە کردنی ئەو هێرشەی ئێران و بەکارهێنانی وشەی "زۆر هاندەرانە"، ئامانجی سپای پاسداران لە هاویشتنی مووشەک بۆ کەمتر لە 1500 یارد دوورتر لە ئەو کۆپاپۆڕە هەڕەشەی بۆ سەر بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە وەسف کرد.

نووسەرەکە بە بێدەنگی ڕاگرتن هەمبەر هەڵسوکەوتی هاندەرانەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و بوونی ئەوان لە نزیکی ئاوەکانی ئێران و لەبەرچاونەگرتنی مافی ڕەوای ئێران ب ۆبەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە نزیکی سنوورەکانی خۆی، بەس حەز و توانای ئێران بۆ هاویشتنی هەر جۆرە چەکێک کە لە نزیک پاپۆڕی فڕۆکەبەری ئەمریکا بێت، هەڵسوکەوتێکی هاندەرانە وەسف دەکات.

کارلین لە درێژەدا پاگەندە دەکات ئەبێ ئێران وەکوو هۆکاری هێرشە گوماناوییەکان بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان و پاپۆڕە بازرگانییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس بناسێنن. نووسەرەکە ئەو هێرشانەی نیشانی حەزی ئێران بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییەیە کە هەر کات بیەوێت دەتوانێت بە دروست کردنی کێشە لە هاتوچۆی نەوت، ئابووری جیهان تێکبدات.

کارلین لە کۆتاییدا ڕوونی دەکاتەوە: ئەگەرچی ئەژدەر و مووشەکەکانی ئێران بە تەنیا مەترسییەکی بەرچاو بۆ مانەوەی کۆپاپۆڕەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا نییە، بەڵام بەرز بوونەوەی تواناکانی ئێران هەڕەشەیەکی گەورەتر بۆ دوژمنەکانی لەوانە ئەمریکا دێتە ئەژمار. هێزی ژێردەریایی ئەرتەشی ئێران خاوەن پاپۆڕگەلێکە کە لە کاتی هاویشتندا دەتوانن پێکهاتەی پاپۆڕێک بەتواوەتی بخەنە ژێر کاریگەرییەوە. جگە لە ئەوە ئێران توانیویەتی مووشەکەکانی بالستیکی دوورهاوێژ بەرهەم بهێنێت کە لە کۆتاییدا بتوانن ئامنجەکانی ئەمریکا بپێکن.