وتەبێژی وەزارەتی دەرەروە، دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی عەقسا لەلایەن ئیسرائیلییە ڕەگەزپەرستەکانەوە و هێرشی داگیرکەرانی قودس بۆ سەر خەڵک و بەرەڤانانی ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی عەقسا لەلایەن ئیسرائیلییە ڕەگەزپەرستەکانەوە و هێرشی داگیرکەرانی قودس بۆ سەر خەڵک و بەرەڤانانی ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی کرد: بەیتولموقەدەس یەکپارچە پێتەختی هەمیشەیی فەلەستین، "من البحر الی النهر" ە.

سەعید خەتیب زادە وێڕای ڕێز گرتن لە خۆڕاگری خەڵکی فەلەستین و بەرەڤانانی قودس، نیسبەت بە سەربزێوییە نوێیەکان و هەوڵە هاندەرانەکانی ئیسرائیلییەکان هۆشداریی داوە و ە بیرهێنانەوە ئامانجی قودس وەکوو یەکمایەتی یەکەمی جیهانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئەرکی هەموو ئازادبیرانی جیهان بەتایبەتی خەڵ و وڵاتانی ئیسلامییە کە بە شێوەی هەە لایەنە بەرگری لە بەیتولموقەدەس بکەن و بەرەوڕوو ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنیستی، ببنەوە.

ناوبراو لە درێژەدا داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد تا ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و ڕێگری بکەن لە دەستدرێژی و هێرشەکانی داگیرکەرانی ئسیرائیل بۆ سەر خەڵکی فەلەستین.