باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق جەختی کرد: پێوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق ئەبێ پێوەندییەکی تەواوکەر بێت نەک پێوەندییەکی دژبەرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن دانایی فەر لە کۆبوونەوەی "ئێران و هەرێمی کوردستان، لە کێشەکانەوە تا هەلەکان" کە بە هاوکاری ئەنجومەنی ئێرانیی خوێندنەوەکانی ڕۆژاوای ئاسیا لە خانووی بیرمەندانی زانستە مرۆییەکان بەڕێوە چووبوو، بە ئاماژە بە ڕەوتی پێوەندییەکانی ئێران و هەرێم ڕایگەیاند: ئێران لە ماوە جیاوازەکاندا هەوڵی داوە دوو لایەنی گەورەی کوردی لە هەرێم بگەیێنێتە خاڵی هاوکاری و یەکسانی.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە ماوەیەکدا بە پێی پێوەندی فەرهەنگی، ئابووری، سیاسی پێوەندییەکانی ئێران و هەرێم گەییشتبووە لوتکە و کەمترین کێشەی نائەمنی لە سنوورەکان هەبوو، وتی: ئێران داکۆکی دەکات کە بچووکترین نائەمنی لە هەرێم دروست نەبێت و ئیزن نەدات کە نائەمنییەکان لە ئەو ناوچە زیاد ببێتەوە.

ناوبراو هەروەها بە وتنی ئەوەی کە نەبوونی بەڕێز جەلال تاڵەبانی و کۆچی دوایی ناوبراویش بووە هۆی ئەوەی کە هەندێک، دوور کەوتنەوە و گومان و ناڕوونی دروست ببێت، زیادی کرد: لە هەندێک جاردا ڕوانینی هەڵە لە بەرپرسانی هەرێم دروست دەبوو کە ئیرادە و بڕیار لە ئیران هەیە کە دەیەوێت هەرێم دریژە نەدات لە حاڵێکدا کە ئەگەر پاڵپشتییەکانی ئێران لە ماوەی ئەم ساڵانە نەبوایە هەرێم تووشی کێشەی زۆر دەبوو.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەندێک ڕوانینیش هەیە کە هەرێم دەیەوێت نائەمنی بگوازێتەوە بۆ ئێران کە ئاڵبەت هەندێک بەڵگەش لە ئەو بوارە هەیە کە ئەو شێوە بیر کردنەوە زیاتر دەکاتەوە، وتی: بە گشتی پێوەندیی ئێستای ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق پێوەندییەکی باشە و بەدڵنیاەوە دەتوانێت باشتریش بێت. هەرێمی کوردستان، دەرفەتێکە بۆ گەشەی پێوەندییەکانی ئێران و عێراق لە چوارچێوەدی دەستووری ئەو وڵاتە و ئێمە ئەبێ هەندێک کێشە کە هەیە چارەسەری بکەین و پێوەندییەکانی ئێران و هەرێم دەتوانێت پێوەندییەکی تەواوکەر بێت نەک دژبەرانە.

لە درێژەی ئەو پڕۆگرامەدا حەسەن دانایی فەر لە کاردانەوە بە قسەکانی محەمەد سدیق ئەحمەد، دیپلۆماتی باڵای پێشووتری هەرێم لە اتارن کە پێی وابوو ئێران ڕوانینی ئەمنیەتی بە هەرێم هەیە و ئەو ڕوانینە ئەمنیەتیە بووەتە هۆی دروست بوونی هەندێک کێشە لە پێوەندییەکانی دوو وڵات و ڕوانینی خەڵکی هەرێم بە ئێرانی نەرێنی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: ئێمە لە تەنیا شوێنێژ کە لە عێراق نەمانتوانیوە قوتابخانەکانی خۆمانی ڕێبخەین یان مۆڵەتی زانکۆی وەربگرین لە هەرێم بوو.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە لە بەشێک لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی هەرێم ڕوانینی ئەمنیەتی بە پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران زاڵە، زیادی کرد: بۆچی ئەبێ دەزگا ئەمنیەتییەکان لەوێ ڕێککەوتنەکان نێوان دوو لایەنەکە ڤێتۆ بکەن. کاتێک کە دەمانەوێت لە ئەو ناوچە ترانزیت بکەین کێشەیەک بۆ وڵاتانی دیکە لە ئەو بارەوە بوونی نییە بەڵام ئەو بابەتە بۆ ئێرانقەدەغەیە.