وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر داوای لە دەوڵەتی فیدراڵ کرد تا کۆنترۆڵی تەواوی دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بگرێتە دەستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئایات مەزەفەر بە وتنی ئەوەی کە دەوڵەتی فیدراڵ ئەبێ کۆنترۆڵی دەروازە سنووییەکان و کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بگرێتە دەستەوە، وتی: پاراستنی سامانەکانی وڵات و دابەش کردنی بە شێوەی یەکسان لە نێو هەموو پارێزگاکانی عێراق یەکێک لە ئەرکە سەرەکی و پێویستیەکانی دەوڵەتی فیدراڵ دێتە ئەژمار.

موزەفەر زیادی کرد: سیاستوان چۆنیەتی بەروەڕوو بوونەوەی قەیرانەکان و کێشەکان لە ڕێگای کۆنترۆڵی دامەزراوە و دامودەزگا جیاوازە حکومییەکان بە باش دەزانێت.