ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە جەختی کرد کە لە هەر بوارێکدا کە پێوەندیدار بە وزەی عێراقەوە بێت بەس لەگەڵ حکومەتی ناوەندی هاوکاری دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە جەختی کرد کە لە هەر بابەتێکدا لە پێوەندی بە وزەوە هەبێت لە عێراق، بەس لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق هاوکاری دەکات.

بە پێی بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لە سەفەری خۆی بۆ پاریس لەگەڵ فاتح بیرول، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە دیدار کرد و ڕۆڵی عێراقی لە دۆسیەی وزە لە جیهان تاوتوێ کرد.

ئەو بەیاننامە زیادی کردووە کە لە ئەو دیدارەدا لەسەر زەروورەتی یەکپارچە بوونەوەی بەرنامە نەتەوەییەکانی وزە لە عێراق و هەول بۆ گەشەی مەیدانە نەوتی و گازییەکان لە ڕێگای دۆسیەی جیاوازەوە بە مەبەستی بەکارهێنانی ابشتری سامانە نەتەوەییەکانی عێراق بە پێی ئیمکاناتی عێراق جەختی کرد.

لە ئەو بەیاننامەدا ک سەرۆکی ئاژانسی وزە جەختی کرد کە ئەو ئاژانسە لە هەموو بوارەکان کە پێوەندی بە دۆسیەی وزەوە هەبێت بەس لەگەڵ بەغدا هاوکاری دەکەن و حکومەتی ناوەندی عێراق تەنیا لایەنی شیاوی بڕیاردان سەبارەت بە سەرچاوەکانی وزەی عێراق لە ئاستی ناوخۆیی و بیانیی دەزانێت.