هێزی دەریایی سوپای پاسداران 2 نەوت هەڵگری یۆنانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس وەستاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوا ی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی دوو پاپۆڕی زەبەلاحی نەوت هەڵگری یۆنانی وەستاندووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بە هۆی لادانەوە سوپای پاسداران لە کەنداوی فارسدا ئەو دوو نەوت هەڵگرەی یۆنانی ڕاگرتووە.