ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق، وتی: ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە بۆنەی چەقبەستووی سیاسی ئێستا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلسوومریە،ئاسۆ فەرەیدوون ڕایگەیاند: سەفەری ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی بەشێک لە هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی بوو.

ناوبراو جەختی کرد کە ماڵی کوردەکان بەس هی دوو پارتی سەرەکی واتا یەکێتی و پارتی نییە، بەڵکوو هی هەمووانە.

ئاسۆ فەرەیدوون هەروەها سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق وتی: ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە بۆنەی چەقبەستووی سیاسی ئێستا هەیە.