بەپێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، ڤیدیۆیەک بڵاو کرایەوە لە مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندێکی داڤۆس کە تێدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت: ئەم بێ سامانییە لە سیستەمی عێراقدا نیشان دەدات کە بەغدا ئێستا بارمتەی تارانە.
دواتر نووسینگەی مەسرور بارزانی رایگەیاند: مەسرور بارزانی لە داڤۆس بە هیچ شێوەیەک نەیوتوە بەغدا بارمتە و دیلی تارانە و وەرگێڕەکان وتەکانی بەڕێوەبەری کۆڕبەندەکە و وتەکانی مەسرور بارزانیان تێکەڵ کردووە.