سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پانێڵێکى کۆنگرەى داڤۆس ڕایگەیاند، سەرۆكایەتییەكانی هەرێم بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییان ڕەكردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسرور بارزانى سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پانێڵێکى کۆنگرەى داڤۆس ڕایگەیاند:سەرۆكایەتییەكانی هەرێم بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییان ڕەكردووەتەوە، چونكه‌ بڕیارێكی سیاسیی بوو، نه‌ك یاسایی و به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور نه‌بوو.

وتیشی: لەبەر ئەوە به‌ گوێره‌ی یاسا و مادده‌كانی ده‌ستوور نه‌بووه‌، بۆیە ڕێز لە بڕیارەكە ناگرین و پێوەی پابەندنابین.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی په‌یوه‌ست به‌ نه‌وت و گازیان ره‌تكردوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ بڕیارێكی سیاسیی بو، نه‌ك یاسایی و به‌ گوێره‌ی ده‌ستور نه‌بو، به‌ گوێره‌ی یاسا و مادده‌كانی ده‌ستور نه‌بوه‌، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش به‌ گوێره‌ی ده‌ستور دانه‌مه‌زراوه‌ و ئه‌م بڕیاره‌ سیاسییه‌ و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت لایه‌نێكی یاسایی ده‌ریكردوه‌،