بەرپرسی گشتی کەشوهەواناسی کوردستان وتی: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاستی خۆڵبارین لە پارێزگا زیاتر دەبێتەوە و ئەو دۆخە بۆ هەموو خەڵکی کۆمەڵگا لە باری هەناسەدانەوە مەترسیدارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحیم سدیقی ڕایگەیاند: سەرچاوەکانی خۆڵ و خاک لەسەر وڵاتانی عێراق و سووریا لە نیوەڕۆی ڕابردووەوە چالاک بووەتەوە و خۆڵ و خاک لە ڕۆژاوای پارێزگاوە دێتە ناو کوردستان.

ناوبراو زیادی کد: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاستی خۆڵ و خاک زیاتر دەبێتەوە و پیسی هەواکە لە ڕۆژی سێشەممە دەگاتە زیاترین ئاست.

نبەرپرسی کەشوهەواناسی کوردستان روونی کردەوە: ئەو دیاردە تا کۆتایی ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە درێژەی دەبێت.

سدیقی وتیشی: هاتنی خۆڵ و خاک دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی کوالێتی هەوا و ئاستی بینینیش کم دەبێتەوە و لە ڕۆژی ڕابردووەوە دۆخی پرتەقاڵی لە ئەو بارەوە ڕاگەیێندراوە.