بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 45 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا نیسبەت بە درێژەی سیاسەتی جیاوازی دانانی ڕەگەزی تورکیا لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی تورکیا لە سووریا، بەتایبەتی ناوچە کوردنشینەکانی عەفرین هۆشداریان دا.
ئەو ڕێکراوە مێدیایی، مافی مرۆڤی و مەدەنیانە لە کۆبوونەوەی خۆیاندا کە لە ئەم دواییە لە بڕوکسێل بەڕێوە چوو، تورکیایان بە پێشێل کردنی بەردەوام ئاگربڕ تاوانبار کردووە.
ئەوان ویستی تورکیا بۆ جێگیر کردنی یەک ملیۆن ئاواری سووری لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا پێشێل کرانی خاونایەتی کەسەکان وەسف کردووە و نیسبەت بە بێدەنگی راگرتنی شەرمهێنەری کۆمەڵگای نێودەولەتی ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ئەو ڕێکخراوانە گەڵاڵەی تورکیایان لە ئەو پێوەندییەدا شیتانانە وەسف کرد و ئامانج لە پاکتاو کردنی رەگەزی کوردەکانیان وەکوو یەکێک لە ستوونە سەرەکییەکانی ۆمەڵگای سووریا وەسف کردووە.