بەهۆی هێرشە تۆپخانەیەکانی تورکیا بۆ سەر یەکێک لە گوندەکانی شاری عەین عیسا لە باکووری سووریا دایکێک و چوار منداڵەکەی بە توندی بریندار بوون و ئەم لە حاڵێکدایە کە هەر ڕۆژە تورکیا هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لەوان دایکێک و چوار منداڵەکەی لە گوندی کارتاژی شاری عەین عیسا لە باکووری سووریا بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بە توندی بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی مێدیاکان لە ئەو ناوچە، برینداربووەکان بۆ نەخۆشخانەی عەین عیسا گواستراونەتەوە و ئاوا ڕاگەیێندراوە کە برینەکانیان قووڵە.

شیاوی باسە مەزراکانی کارتاژ لە پێنج کیلۆمەتری باشووری عەین عیەسا و 45 کیلۆمەتری سنوورەکانی سووریا و تورکیایە کە دەیان کەس لە ئاوارەکانی گرێ سپی و ناوچەکانی دیکەی سووریا لەوێ ژیان دەکەن.