بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵا خەربیت ڕێبەری حزبی تەقەدومی عێراق وتی: تەنیا کاتێک لە کاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق پاشگەز دەبێتەوە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی خۆی کاندید بکات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی دیمۆکرات ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی بۆ رکابەری لە گەڵ بەرهەم ساڵح بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی عێراق کاندید کردووە.
ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ماوەیەکە بووەتە کێشە بۆ پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق.