بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان وتی: لەوحی تۆماری جیهانی هەورامان کە ساڵی ڕابردوو تۆماری کرا، هاوکات لەگەڵ هەفتەی میراتی فەرهەنگی لەلایەن جێگری میرتای فەرهەنگی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشەی دەستییەوە ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان ڕۆژی پێنجشەممە 29 ی گوڵانی 1401 لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە لەوحی تۆماری جیهانی هەورامان ڕۆژی یەکشەممە یەکەمی جۆزەردانی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ هەفتەی میراتی فەرهەنگی لە کۆشکی گوڵستا بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕێورەسمە بە ئامادەبوونی جێگری میراتی فەرهەنگی وەزارەتی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشەی دەستی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان، لە کاتژمێر 16 بۆ 18 لە کۆشکی گوڵستان بەڕێوە دەچێت.

گەوێڵیان وتیشی: مەنزەری فەرهەنگی هەورامان لە گەلاوێژی ئەمساڵ وەکوو بیست و شەشەمین میراتی جیهانی ئێران تۆماری جیهانی کرا.