یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح وتی کە قسەکانی سەدر، بەتواوەتی داخراو بوونی دەرکەکانی بە سەر هەر جۆرە هاوپەیمانییەکی لە نێوان ئەوان و چاواچێوەی هاوئاهەنگیی دەرخست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی فەتلاوی بە ئاماژە بە ئەوەی کە قسەکانی سەدر، بەتواوەتی داخراو بوونی دەرکەکانی بە سەر هەر جۆرە هاوپەیمانییەکی لە نێوان ئەوان و چاواچێوەی هاوئاهەنگیی دەرخست، وتی: ئەو قسانە دەرکەی بە سەر کوردەکان و هاوپەیمانە سوننەکانی کردەوە تا بچنە ڕیزی هاوپەیمانییەکانی ترەوە.

فەتلاوی زیادی کرد: چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەدوای بەشداری لە شەڕێکی سیاسی نییە، چونکوو لە کاتێکدا دوای قسەکانی سەدر دەرکەوت کە چەقبەستوویی سیاسی هێشتا هەر درێژەی هەیە، هەمووان لە ئاوەها شەڕێکدا شکست دەهێنن.