بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، پیشە دەستکردەکان و گەشتیاری کوردستان لە تەرخان کردنی ٣٢ ملیار تمەن بۆ نۆژەن کردنەوەی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان ویڕای ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی سەردانی گەشتیاران لە شوێنە مێژووییەکانی کوردستان، وتی: ئەمساڵ ماڵی کورد میوانداری زۆرترین ڕێژەی گەشتیاران بووە، پاشان ئەشکەوتی کەرەفتوو، مۆزەی قورئانی نگڵ، مۆزەی خەسراوای سنە و هەروەها عەمارەتی موشیردیوان زۆرترین ڕێژەی گەشتیاریان بە خۆوە بینیوە.

ئەو وتیشی: ساڵی پێشوو ٥ بینا و ئاسەواری مێژوویی پڕبایەخی موشیردیوان، مۆزەی خەسراوا، گەرماوی قەسڵانی قوروە، گەرماوی حاج ساڵحی سەقز و سەڵواتاوای بیجاڕ نۆژەن کرانەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی ٣٢ ملیار تمەن بۆ نۆژەن کردنەوەی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان لە ساڵی ١٤٠٠ تەرخان کراوە، رایگەیاند: بەشێک لە شوێنی مێژوویی پاڵەنگان، پێڵی مێژوویی دەڵەمرز، مزگەوتی گوندی بزڵانە، موشیردیوان، بینای سەفوورا خانمی هەورامان، قەڵای زێویە، عەمارەتی خەسراوای سنە و ... لەو شوێنانەن ساڵی پێشوو نۆژەن کراونەتەوە.