بارمتەگرتن لە ئیلام ڕووی دا و کوژرانی ٤ کەسی لێ کەوتەوە و چەند کەسیش بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ لە ئیلام فەرمانبەرێکی دامەزراوەی موستەزعەفانی ئیلام، چەند کەسی بە بارمتە گرت و لەوێ وێڕای تیرهاوێژی، چوار کەسی کوشت و چەند کەسیش بریندار بوون.

ئەم کارە لە لایەن فەرمانبەرێکی دامەزراوەکە رووی داوە. ئەو ٣ کەس لە هاوکارانی خۆی کوشتووە و لە ئەنجامدا خۆکوژی کردووە.

هۆکاری ئەم ڕووداوە، دووبەرەک و کێشەی تاکە کەسی لە ناو ئەو دایرە راگەیندراوە. لەم ڕووداوەدا ٧ کەسیش بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.