بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ سپۆتنیک ڕایگەیاند کە پێوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا ستراتیژیکە و ئیزن نادەین کە هیچ بابەتێک تێکی بدات.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: تاران هەموو هەوڵی خۆی بۆ ئاشتی لە نێوان مسکۆ و کی یێف دەخاتە گەڕ. لە هەمان پێوەندیدا دەیەوێت خولێکی نوێ لە هەوڵەکان بۆ ناوبژیوانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەست پێبکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە هەوڵ و سیاستەکانی ناتۆ درێژەی دا: ڕیشەی ڕووداوەکانی ئێستا، پەرەپێدانی ناتۆ و لەبەرچاونەگرتنی پرسی ئاسایشی و سیاسی وڵاتەکانە. ناتۆ بزانێت کە ڕێگای ڕووبەڕوو بوونەوە کۆتاییەکی خۆشی نابێت.