باڵوێزی و جێگری نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕەخنە لە بێدەنگ بوونی کۆمەلگای جیهانی لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل وتی: ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ناچار کردنی ئیسرائیل بە وەڵامدانەوە، هەوڵ بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێز و جێگری نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆمەلگای جیهانی خستە بەردەنگەوە و وتی: لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل بێدەنگ مەبن.

زەهرا ئیرسادی وتیشی: هەر ڕۆژە جەنایەتێک لەلایەن ئسیرائیلەوە لە دژی خەڵی فەلەستین دەبینین.

ناوبراو بە ڕەخنە لە بێدەنگ بوونی کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر جەنایەت و تیرعریزمی ئیسرائیل وتی: ئێران داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، هەوڵ بەپەلە بدات و ئەو ڕژێمە ناچار بە وەڵامدانەوە بکات.