بەڕێوەبەرى تەندروستیى کەرکوک زانیارییه‌كى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى خۆڵبارینه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه‌ ئاشكراده‌كات‌و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى، خۆڵبارینى ئه‌مڕۆ هه‌ڵگرى ماده‌یه‌كى كیمیایی مه‌ترسیداره‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەبیل مەهدى بەڕێوەبەرى تەندروستیى کەرکوک ئاشكرایكردووه‌، "ئه‌مڕۆ 200 کەس ڕەوانەى نەخۆشخانەکانیان کراون کە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بوون".

له‌په‌یامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان ئاگادارى كردنه‌وه‌، "داوا لەهاووڵاتییان ده‌كه‌م بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت لەماڵەکانیان نەچەنە دەرەوە، بەوپێیەى ئەم خۆڵبارینە هەڵگرى ماددەى کیمیاییە مەترسیدارەکانە".

ئه‌وه‌شى وت، پێشتریش هۆشدارییان به‌هاووڵاتیانداوه‌ کە بۆکارى زۆر پێویست نەبێت لەماڵەکانیان نەچنەدەره‌وه‌و ئەگەریش چوونە دەرەوە بوتڵێک ئاو لەگەڵ خۆیان ببەن، چونكه‌ چڕیى ئەم خۆڵبارینە بەئاستێکە کە هەڵگرى مادەى کیمیاییەو مەترسیداریشە.

هەر بەهۆی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتی فڕۆکەخانەکانى سلێمانی بەغداو نەجەف ڕاگیران‌و لەچەندین پارێزگای عێراقیش دەوامى فەرمانگەکان کراوەتە پشوو.