سەدان هاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئەستەنبۆڵ بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک بە بۆنەی ڕژی زمانی کوردییەوە، داوای بە فەرمی کردنەوەی زمانی کوردی و فێر کردن بە زمانی دایکیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەدان هاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئەستەنبۆڵ، بە کۆبوونەوە و ڕێپێوان لە ناوچەی سنیۆرێتی ئەستەنبۆڵ، بە پۆشینی جلی کوردی و بەدەستەوە گرتنی بەنر بە زمانی وکردی، داوای بەفەرمی بوونەوەی زمانی کوردی و فێرکردن بە ئەو زمانە لە تورکیایان کرد.

لە ئەو ڕێپێوانە کە لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی نێوان دوو ڕوودان، و ئەنجومەنی خوێندنەوەی کوردییەکان ڕێکخرابوو، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی هەدەپە و لایەنگرانی ئەو پارتە دروشمیان وتەوە.

ئەیووب سوپاشی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خوێندنەوە کوردییەکان لە ئەو ڕێپێوانە وتی: هەوڵدان بۆ برفەرمی کردنەوەی زمانی کوردی شۆڕشی فەرهەنگییە و تا بەدی هاتنی داواکارییەکەمان درێژەی دەدەین.

ناوبراو داوای لە هەموو هاووڵاتیە کوردەکان کرد تا لە هەموو شوێنێک بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن و بۆ زیندوو هێشتنەوە ئەو زمانە هەوڵ بدەن.