بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کورتەفیلمە پێشتریش لە حەفتادەمین فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین خەڵات و ڕێزنامەی شاندی داوەرانی وەرگرت و لە زیاتر لە ٤٠٠ فێستیڤاڵی جیهانی بەشداری کردووە.
چیرۆکی ئەم کورتەفیلمە بەم شێوەیە منداڵێکی سنوورنشین عاشقی کچێک دەبێت کە لەو دیوی سنوور دایە و هەوڵ ئەدات لە ڕێگای بەرزەحەوایلەیەکەوە لە گەڵ ئەو کچە پێوەندی بگرێت.
یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی ئامێستردام١٣، ١٤ و ١٥ی مەی ٢٠٢٢ لە پایتەختی هۆلەندا بەڕێوە دەچێت.