سەرۆک کۆماری ئێران وتی: شیعەی بریتانیایی و سوننەی ئەمریکی هەر یەکێکن و هەردووکیان دژی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامن لە حاڵێکدا یەکگرتوویی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پرسێکی ستراتیژییە نەک تاکتیکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دیداری زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سوننە بە ئاماژە بە پێگەی گرینگی هاووڵاتیان و زانایانی ئەهلی سوننە لە مێژووی ئێران، وتی: ئیوە زانایان و بیرمەندان لە وڵاتی خۆتان سەرچاوەی خزمەتگوزاری زۆرن و ساڵەهایە کە شیعە و سوننە لە ئێران پێکەوە ژیان دەکەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانئاماژەی دایە سەر داوای هەندێک لە زانایانی ئەهلی سوننە بە بەکارهێنانیان لە پۆستە بەڕێوەبەرایەتییەکان و وتی: کەلکوەرگرتن لە کەسانی شیاو پرسێکی گرینگ و زەروورییە و ئەوەی کە بۆ حکومەتی پێوەرە، کارامەییە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا ئاماژەی کردە سەر پرسی گەشەی لایەنە تەکفیرییەکان لە ناوچەکە و ڕایگەیاند: ئەبێ وشیاری بیرە یەکفیری و سەلەفییەکان لە وڵات بین؛ شیعەی بریتانیایی و سوننەی ئەمریکی هەر یەکێکن و هەر دووکیان دژی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامن لە حاڵێکدا یەکگرتوویی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پرسێکی ستراتیژییە نەک تاکتیکی.