بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێنریکە مۆرا، جێگری سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە پۆستێکی تویتەریدا ڕایگەیاند کە دەستگیر کراوە.
بو گوێرەی یەم ڕاپۆرتە، جێگری سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە بڵاو کردنەوەی ئەو پۆستە تویتەریە ڕایگەیاند: لە ڕێگای بڕوکسێل، کاتێک کە لە تاران دەگەڕانەوە، بە بێ هیچ شرۆڤەیەک لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیر کرام.
ناوبراو وتی کە لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت دەستگیر کراوە. ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەورووپا زیادی کرد: بەرپرسێکی یەکێتی ئەورووپا لە کارێکی فەرمیدا بە پاسپۆرتی دیپلۆماتیکی ئیسپانیایی. دەستیان بە سەر پاسپۆرت و مۆبایلەکانمدا گرت.
جێگری جۆزێف بورل نووسی: ئێستا لەگەڵ دوو هاوکارم، باڵوێزی یەکێتی ئەورووپا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڤیەنا و سەرۆکی گرووپی تایبەتی ئێران ئازاد کراوین. ئێمە جودا لە یەکتر لە گرتنگە بووین. لە پێشکەش کردنی هەر جۆرە شرۆڤەیەک سەبارەت بە ئەوەی کە وادیارە پێشێل کرانی کۆنوانسیۆنی ڤیەنایە، خۆیان بوارد.