بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق " سۆمۆ" رایگەیاند، بۆ هیچ هەرێمی سەربەخۆ نییە بەشێوەیەکی تاکلایەنە و لەدەرەوەی ئاگاداری حکومەتی فیدراڵی گرێبەست لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بکات.
سۆمۆ ئاماژەى بەوەشکردوە، حکومەتی فیدراڵی مافی چاودێری و سەرپەرشتی ئەو کێڵگانەی هەیە کە لە داهاتوودا ئەگەری دۆزینەوەیان هەیە."
لە راگەیەندراوەکەی سۆمۆدا ئەوەش هاتووە،گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێم نادەستورین و هیچ هەرێمێکی سەربەخۆ لەناو عێراقدا ناتوانێت گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا بکات.
ئەمە جاری چەندەمە کە کۆمپانیای سۆمۆ راگەیەنراو لەبارەى گرێبەست و هەناردەکردنی نەوت و گاز لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بڵاودەکاتەوەو هۆشداری دەداتە هەرێم.
هەفتەى رابردووش وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، کە حکومەتی عێراق دەست دەکات بە جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی و دەبێت هەرێمی کوردستان مەلەفی نەوت رادەستى بەغدا بکات بەپێچەوانەوە هەرێم خۆی بەرپرسیار دەبێت لەپێشێلکارییە دەستورییەکان.