بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیدار لە گەڵ شێخ تەمیم بێن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و وەفدی هاوڕێی بە جەخت لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاریی سیاسی و ئابووری دوو وڵات، رێگاچارەی پرسەکانی ناوچەکەی بە گفتوگۆ بێ دەستێوەردانی بیانییەکان وەسف کرد.
هەروەها ڕێبەری بە ئاماژە بەئاستی هاوکاری و پەیوەندی دوو وڵات جەختیان کرد کە دەبێ ئاستی پەیوەندی نێوان دوو وڵات بگاتە چەند ئەوەندەی ئێستا.
ڕێبەری بە جەخت لە سەر وتەکانی ئەمیری قەتەر لە ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ، وتیان: ستەمی چەندین ساڵەی زایۆنییە پیسەکان بە خەڵکی فەلەستین ، ڕاستییەکی تاڵی جیهانی ئیسلام و جیهانی عەرەبە.
وتیشیان: چاوەڕوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەیە کە بە ئاشکرا بێنە ناو مەیدانی کردەوەی سیاسی بۆ بەرەنگاریی جەنایەتی ڕژێمی داگیرکەر.