بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەییسی لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ئەمیری قەتەر، وتی: لە وتووێژەکانمان لە گەڵ ئەمیری قەتەر داکۆکیمان کردە سەر گەشەی پێوەندی دوو وڵات لە بوارە جۆراوجۆرە سیاسی، ئابووری، بازرگانی، فەرهەنگی و گەشتیاری.
ئەو وتیشی: هەر جۆرە دەستێوەردانی بیانییەکان لە کێشەکانی ناوچە نەک هەر ئاسایش دابین ناکات، بەڵکوو خەساری زۆری بەدواوە دەبێت، بەڕێوەبەرانی ناوچە خۆیان لە چارەسەر کردنی کێشەکانی ناوچە زۆر بەتوانان.
ناوبراو داکۆکی کرد: هەر دوو وڵات داکۆکیمان کردە سەر تێکشکانی گەمارۆی یەمەن و خەڵکی یەمەن دەبێ بتوانن بۆ خۆیان بڕیار بدەن. هەروەها خەڵکی ئەفغانستان لە هەموو گرووپە سیاسییەکان دەبێ لە پێک هێنانی ئاسایشی وڵاتی خۆیان بەشداری بکەن.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها وتی: هەروەها داکۆکی دەکەینە سەر ئازادی فەلەستین و قودس، دەبێ تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی لەو وڵاتە کۆتایی بێت.