بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم، سەرچاوە میدیاییەکان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی شیرین ئەبووعاقلە لە راموڵا بە بەشداری بەربڵاوی خەڵک هەواڵیان دا.
ئەوان رایانگەیاندووە خەڵکی فەلەستین و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەو وڵاتە بەشدارییەکی بەربڵاویان لەم ڕێوڕەسمەدا بووە. مەحموود عەباس و چەند کەسیتر لە بەرپرسە باڵاکانی فەلەستین لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون.