سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق باسی هێزە بیانییەکانی عێراقی کرد و وتی: هێزە بیانییەکان مافی مانەوە لە عێراقیان نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلموسلە، هادی عامری لە دیدار لە گەڵ باڵوێزی ئیسپانیا، وتی: بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق پاش دیسەمبەری ٢٠٢١ نایاساییە و ئەوان مافی مانەوە لە عێراقیان نییە.

ئەو باسی پێوەندی پتەوی نێوان عێراق و وڵاتی ئیسپانیای کرد و لە خواستی بەغدا بۆ کرانەوەی ڕێگای پێوەندی نوێ لە گەڵ مادرید هەواڵی دا.

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وتیشی: ئێمە درێژە بە هەوڵی خۆمان ئەدەین بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی و کۆتایی هێنان بە بن بەستی سیاسی و پێک هێنانی دەوڵەتێکی نوێ.