وەزیری کارەبای عێراق ئاماژەی دایە سەر ڕەقەمی قەرزی وڵاتەکەی بە ئێران بۆ کڕینی گاز و وتی: عێراق 5 بۆ 10 ساڵی داهاتوو پێویستی بە گازی ئێران هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێراق؛ عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق وتی: عێراق و ئێران لەسەر هەناردە کردنی ڕۆژانە 50 ملیۆن مەتری چوارگۆش گاز ڕێککەوتنی کردووە.

ناوبراو وتیشی: عێراق 5 بۆ 10 ساڵی داهاتوو پێویستی بە گازی ئێران هەیە. ئێران ئێستاکە ڕۆژانە 35-38 ملیۆن مەتری چوارگۆش گاز هەناردەی عێراق دەکات. ئەگەر بە پێێ ڕێککەوتننەکان هەناردە گاز بگاتە ئاستێک، بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق لە وەرزی هاوین دەگاتە 25 هەزار مێگاوات.

کەریم زیادی کرد: عێراق بڕی 1.692 ملیار دۆلار بۆ کڕینی گاز بە قەرزداری ئێرانە. ئەگەر پەرلەمانی عێراق بتوانێت یاساکان پەسەند بکات، عێراق دەتوانێت لە سەرەتای جووندا ئەو ڕەقەمە وەرزە بداتەوە بە ئێران.