بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خەندان؛ زیاد جه‌بار كه هاوكات سسهرۆكی فراکسیۆنی یەکێتییه له په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه و رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، "حكومه‌تی هه‌رێم چوار سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌یه، كه گرنگترینیان نه‌وته و دوه‌میان داهاتی ناوخۆ و خاڵه‌سنوریه‌كان و هه‌روه‌ها 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا و پاره‌ی هاوپه‌یمانانه، عێراق و كوردستان به‌ڕێژه‌ی 85% پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستن و ئێستاش نرخی نه‌وت له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه و دۆخی هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی دارایی باشدایه، رۆژانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و مانگی رابردوش زیاتر له 800 ملیار دینار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم".
ئێستا له هه‌رێمی كوردستان بێجگه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان كراوه زیاتر له 822 كۆمپانیای ناوخۆیی له‌بواری نه‌وتدا كارده‌كه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ساڵی 2020 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند 57%ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بۆ كرێی كۆمپانیاكانی نه‌وته‌و 43% ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت، ئه‌وكاته هه‌م سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌م جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كه هاتنه په‌رله‌مان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به په‌رله‌ماندا كه چاكسازی بكه‌ن له داهاته نه‌وتییه‌كان و گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له بواری نه‌وتدا كارده‌كه‌ن، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان بێجگه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان كراوه زیاتر له 822 كۆمپانیای ناوخۆیی له‌بواری نه‌وتدا كارده‌كه‌ن، كه "ئێمه به‌ڕونی به حكومه‌تمان وتوه، گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی و به‌هه‌ده‌ردانێكی زۆر له‌و گرێبه‌ستانه‌دا هه‌یه و پێویسته چاكسازی تیایدا بكرێت، حكومه‌ت بهڵێنیدا چاكسازی تیایدا بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا پێیان وتین كه داهاتی نه‌وت 41%ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت و 59%ی ده‌ڕوات بۆ خه‌رجی كۆمپانیا و ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه لای حكومه‌ته، واتا ئێمه چاوه‌ڕوانی چاكسازی بوین، به‌ڵام پاره‌ی كۆمپانیاكان زیادیكرد".
ئێستا مانگانه حكومه‌ت زیاتر له 800 ملیار دینار داهاتی نه‌وتی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه
زیاد جه‌بار باسی له‌وه‌شكرد، "ئێستا مانگانه حكومه‌ت زیاتر له 800 ملیار دینار داهاتی نه‌وتی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ده‌توانین بڵێین دۆخی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشه، له‌كاتێكدا ئێستا پێویستی به 902 ملیار دیناره بۆ موچه كه زیادیكردوه، له‌كاتێكدا كه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كرا بۆ دابینكردنی موچه 895 ملیار دینار پێویست بو، ئێستا كۆی داهاتی هه‌رێم مانگانه به‌بێ 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا زیاتر له ترلیۆنێك دیناره، له‌كاتێكدا مانگی رابردو 200 ملیار دیناره‌كه‌ی بهغدارهوانه كراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م مانگه‌ش ره‌وانه بكرێت".
هۆكاری نەبونی سیولە لە سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فشاره سیاسی و ئیعلامییه‌ی كه له‌سه‌ر سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌یه
په‌یوه‌ست به‌نه‌بونی سیوله له بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانی، زیاد جه‌بار وتی، "هۆكاره‌كه‌ی چه‌ند خاڵێكه، كه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فشاره سیاسی و ئیعلامییه‌ی كه له‌سه‌ر سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌یه، له رابردودا بۆ دابینكردنی موچه پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌سترا، پاره‌ی داهاتی ناوخۆ بۆ پێداویستی پارێزگاكان خه‌رج ده‌كرا، به‌ڵام مانگی (ته‌موز/7)ی 2021 ئه‌نجومه‌نی ئابوری له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وكات نرخی نه‌وت دابه‌زیبو، وتیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی به 200 ملیار دینارهكهشهوه ناتوانین پاره‌ی موچه دابینبكه‌ین، بۆیه بڕیاردرا كه به‌شێك له داهاتی ناوخۆ ته‌رخانبكرێت بۆ موچه، ئه‌وكاته مانگانه به‌پێی پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی پارێزگاكان پاره‌ی موچه پڕده‌كه‌نه‌وه، كه به‌ڕای من هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بو، چونكه ئه‌م كابینه‌یه بهڵێنیدا ئاسه‌واری دو ئیداره‌یی نه‌هێڵێت له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئه‌و بڕیاره بوه هۆی زه‌قكردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی دوئیداره‌یی".
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت مانگانه پێویستی به 150 ملیار دینار بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی موچه ئه‌وا 57%ی ده‌بێت هه‌ولێر و دهۆك و 43%ی سلێمانی دابینی بكات
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت مانگانه پێویستی به 150 ملیار دینار بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی موچه ئه‌وا 57%ی ده‌بێت هه‌ولێر و دهۆك (زۆنی زه‌رد) دابینی بكه‌ن و 43%ی سلێمانی (زۆنی سه‌وز) دابینی بكات، كه ئه‌مه دو ئیداره‌یی ته‌واوه و ده‌بو له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان دابه‌شبكرایه، ئه‌وكاته به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم له سلێمانی وتی، نزیكه‌ی 300 ملیار له خه‌زێنه‌كانی سلێمانیدایه ئه‌و پاره‌یه بۆ ته‌مویلی موچه تا كۆتایی ساڵ خه‌رجكراوه، له‌دوای ئه‌وه‌وه ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌یه‌تی ئه‌و بڕه‌ی كه مه‌رجه مانگانه سلێمانی بڕێك پاره بۆ وه‌زاره‌تی دابینبكات له‌گه‌ڵ خه‌رجییه‌كان مانگانه نزیكه‌ی 35 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه، وایلێهاتوه ئێستا زیاتر له 100 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه.
حكومه‌تی هه‌رێم جیاوازی ده‌كات له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمدا، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی نۆ ساڵه یاسای بودجه نیه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پێیوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیاوازی ده‌كات له‌نێوان پارێزگاكاندا؟، زیاد جه‌بار وتی، "به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم جیاوازی ده‌كات له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمدا، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی نۆ ساڵه یاسای بودجه نیه، ئه‌گه‌ر یاسای بودجه هه‌بوایه ده‌مانتوانی هه‌مو ئه‌وانه رێكبخه‌ینه‌وه، چونكه واده‌كات ناعه‌داله‌تی كه‌مببێته‌وه و ناشه‌فافیه‌ت له داهاتو خه‌رجییه‌كان نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر یاسای بودجه هه‌بوایه ئه‌و تاكڕه‌ویه له حوكمڕانی و بڕیارداندا نه‌ده‌بو به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دارایی، چونكه به یاسا رێكده‌خرا، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ خه‌رجده‌كرا به‌پێی پڕۆژه پێویستییه‌كانی، په‌رله‌مان به‌دیاریكراوی نازانێت داهاتی نه‌وت چه‌نده، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیای دیلۆیت پێمان ده‌ڵێت، ئه‌ویش وردبینی له‌و ژمارانه‌دا ده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێم پێمان ده‌ڵێت، نه‌ك خۆی بڕوات سه‌یری عه‌داده‌كانی نه‌وتی كوردستان بكات كه چه‌ند رۆشتوه و به چه‌ند فرۆشراوه".
له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامنه‌داوه
له‌باره‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گازه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی باڵایه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی وتی، "له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامنه‌داوه، له رۆژانی رابردودا براده‌ری لایه‌نێك ده‌یوت ئه‌و لایه‌نانه‌ی له حكومه‌تدان ئاگاداری دۆسیه‌ی نه‌وتن، نه‌خێر وانیه، له رابردودا ره‌نگه وابوبێت، به‌ڵام ئێستا دڵنیاتان ده‌كه‌م ته‌نانه‌ت یه‌ك وه‌زیریش ئاگاداری بابه‌تی فرۆشتنی نه‌وت نیه، چونكه ئه‌سڵه‌ن كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه تاوه‌كو قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن، وه‌كو یه‌كێتیش ئێمه ئاگادارنین، بۆیه كاتێك پڕۆژه‌ی بودجه‌ی نیه سه‌رۆك وه‌زیرن خۆی بڕیارده‌دات پاره بۆ كوێ ته‌رخانبكات و بۆ كوێی ته‌رخان نه‌كات".
ئێستا په‌رله‌مانتارانی پارتی واپیشانی ده‌ده‌ن كه سنوری سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له كوێیه؟
له‌باره‌ی رێگاكانی چاره‌سه‌ری دۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، زیاد جه‌بار وتی، "ئه‌م كابینه‌یه جیاوازه له هه‌مو كابینه‌كانی دیكه‌ی پێش‌و، پێشتر له‌كابینه‌ی یه‌كه‌م تا كابینه‌ی هه‌شته‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی رادهسپێردران بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام له كابینه‌ی نۆیه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد و ئه‌م یاسایه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و سه‌رۆكی حكومه‌ت به ته‌نها راسپێدرا و كارنامه‌ی هه‌بو، ئێستا په‌رله‌مانتارانی پارتی واپیشانی ده‌ده‌ن كه سنوری سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له كوێیه؟ بۆچی بۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه ده‌گرێت و بابه‌تی ئه‌منی سه‌رۆكی حكومه‌ت به ته‌نها و به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و كه دێته سه‌ر دابینكردنی موچه سلێمانی جیا ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ كارنامه‌ی حكومه‌ت به‌هیچ جۆرێك یه‌ك ناگرێته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆیه یاسای بوجه‌ش نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاكاریانه بكرێت".
پێویسته حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم به لێكتێگه‌یشتن بگه‌نه رێككه‌وتن
له‌باره‌ی لێدوانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه به نادروستی ناوده‌بات، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان وتی، "له عێراقدا ده‌ستور هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌ستوره ده‌یپارێزێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی ده‌بێت پیاده‌ی بكات، ئێمه یاسایه‌كی نه‌وت و گازمان هه‌بو، بڕیاربو له دوای ده‌رچوانی ده‌ستور یاسای نه‌وت و گاز له عێراقدا هه‌بوایه به‌داخه‌وه تا ئێستا یاسای نه‌وت و گاز له عێراق ده‌رنه‌چوه، ئه‌م جیاوازیه له بۆچونی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێویسته ده‌ستور چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌یه دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی داوه و پێویسته حكومه‌تی عێراق به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بگه‌نه رێككه‌وتن، له رابردودا ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵیش نه‌بوه و هه‌رێم نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته رێككه‌وتن، ساڵانێكی دورو درێژه ئه‌م كێشه‌یه هه‌یه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم، بڕوات رێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ند به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌بێ رێككه‌وتن حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌وتو نابێت".
ئێمه نه‌وتمان به سه‌ربه‌خۆ فرۆشت، به‌ڵام نه‌مانتوانی ژیانی خه‌ڵك دابین بكه‌ین
رونیشیكرده‌وه، "به‌داخه‌وه ئێمه نه‌وتمان به سه‌ربه‌خۆ فرۆشت، به‌ڵام نه‌مانتوانی ژیانی خه‌ڵك دابین بكه‌ین، ئێستا نه‌وت له قیمهدایه موچه دواده‌كه‌وێت ئێستا له مانگی پێنجداین تازه راده‌گه‌یه‌نرێت كه موچه‌ی مانگی چوار تا 30ی مانگ دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مانه هه‌موی كێشه‌ن و پێویسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین، پێویستمان به‌وه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌ینه رێككه‌وتن و به‌پێی ده‌ستور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".