بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرهەنگیان سەرتاسەری ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوون لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.
گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ڕێبەری بەم شێوەیە:
بۆ کۆماری ئیسلامی هیچ دەرفەتێک بانتر و باشتر لە ئەو دوازدە ساڵەی سەردەمی قوتابی بوونە نییە.
ئەو دوازدە ساڵە گەورەترین دەرفەتە بۆ کۆماری ئیسلامی کە بتوانێت بایەخ و ئارمانەکانی شۆڕش بە ڕاستی بگەیێنێتە بەرەی داهاتوو و شوناسی ئیسلامی و ئێرانی تێدا بنەڕەتی بکاتەوە.
ئەو دوازدە ساڵە باشترین دەرفەتە. باش! ئەمە ئەرکی پەروەردە و بارهێنانە، ئەرکی مامۆستایان زۆر قورس و گەورەیە، ئەوە کارێکی زۆر گەورەیە، ئەمە بەس پەروەردەیەکی ئاسایی نییە، ئەمە پەروەردەی بنەڕەتییە.
وتیشیان: ئەبێ کارێک بکەین کە قوتابیانمان ببنە خاوەن شوناس، وتی: گرینگتر لە زانست یان لانیکەم لە ئاستی فێر بوونی زانست ئەبێ هەست بە شوناس بکەن. ئەبێ مرۆڤێک بە شوناسەوە چێ بکرێت، شوناسێکی نەتەوەیی، هەست بە باوەڕ بە خۆبوون بکات.