بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد نیوز، غالب محەمەد بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەکێتی و سەروەری عێراق ئێستا مەترسییەکی لەلایەن هێرشەکانی تورکیاوە لەسەرە، زیادی کرد: تورکیا بێدەنگیی حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر بۆ دروست کردنی بنکەی سەربازی لە ناو خاکی عێراق دەقۆزێتەوە.
محەمەد بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان باس لە ڕەزامەندی بەغدا و هەولێر لە ئەو هێرشانە باس دەکات، داوای نواندی هەڵوێستی سیاسی و سەربازی لە وەڵامی ئەو دەستدرێژیانەی کرد.