بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گویرەی ئەلمەعلوومە، ئەحمەد مووسەوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتحی عێراق رەخنەی لە درێژەی بن بەستی سیاسی عێراق گرت و وتی: گەڵاڵەی پێشنیارکراوی سەدر رێگای وتووێژە سیاسییەکانی داخست.
ئەو وتیشی: شاندی هاوئاهەنگی چەند رێگاچارەی بۆ دەرچوون لە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق پێشنیار کرد بەڵام هەندێ لەمپەر هەیە کە رێگری لە پێشکەوتن دەکەن.
ناوبراو داکۆکی کرد: ڕێگاچارەی قەیرانی سیاسی عێراق وتووێژی هەموو لایەنەکان پێکەوە و بە بێ دانانی هەر جۆرە مەرجێکە بۆ ئەوەی بتوانن بەرنامەیەک بۆ داهاتووی وڵات دابڕێژن.