ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بە گلەیی لە درێژەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، وتی: هاووڵاتیانی هەرێم بە دوور لە دروشم چاوەڕوانی باشتر بوونی دۆخی ژیانی خۆیانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، شێرزاد سەمەد بە ئاماژە بە ئاڵۆزیی دۆخی کۆمەڵایەتی فەرمانبەران کەم بوونی مووچە و کێشە لە گەڵاڵەی خزمەتگوزاری، گەندەڵەی بەربڵاو، زاڵ بوونی هەولێر بەسەر بڕیارە سیاسییەکان و تاک لایەنەیی لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان زیادی کرد: هاووڵاتیانی هەرێم بەدوو لە دروشمی نەتەوەیی، چاوەڕوانی بڕیاردانێکن بۆ باشتر بوونی دۆخی بژێوی ژیانی خۆیان.

شیاوی باسە کاروان ئەنوەر، ئەندامی دیکە یەکێتی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سیاسەتە هەڵە ئابوورییەکانی پارتی بووەتە هۆی قەیرانی دارایی بەربڵاو لە پارێزگا باکوورییەکان.