وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی عیزەدین قەسام سەبارەت بە هەر جۆرە کردەوەیەکی رژیمی زایۆنی بۆ تیرۆری یەحیا سەنوار و ڕێبەرانی بەرخۆدان هۆشداری دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەسیرە، ئەبووعوبیدە سەبارەت بە هەر جۆرە کردەوەیەکی رژیمی زایۆنی بۆ تیرۆری یەحیا سەنوار و ڕێبەرانی بەرخۆدان هۆشداری دا.

ئەو وتیشی: هەر جۆرە دژایەتییەک لە گەڵ یەحیا سەنوار یان هەر یەک لە ڕێبەرانی بەرخۆدان لە ناوچە بوومەلەرزەیەک پێک دێنێت و کاردانەوەی بێ وێنەی بەدواوە دەبێت.

ناوبراو هۆشداری دا ئەم وڵامە بە شێوەیەک دەبێت کە شەڕی شمشێری قودس لە بەرانبەریدا رووداوێکی ئاسایی دەبێت.