بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژی دووهەم و کۆتایی کێبڕکێیەکانی ڕاکردنی پاڵەوانێتی گەنجانی کچی وڵات کە بە میوانداری ئەراک بەڕێوە چوو، مائیدە موتەهەری وەرزشوانی سنەیی لە مادەی پەڕین لە بەرزایی بە تۆماری ڕێکۆردی 1.61 میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.
سەدەف ئاقاجانی وەرزشوانی دیکەی سنەییش بە تۆماری ڕێکۆردی 46.51 لە مادەی حەوتگانە میدالیای زیوی وەدەست هێنا.
شیاوی باسە کە کچانی سنەیی لە وەرزشی ڕاکردن لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمی ئەو کێبڕکێیانەش، میدالیایەکی زێر، دوو میدالیای زیو و یەک بڕۆنزیان وەدەست هێنا.