فەرماندەیەکی پێشمەرگەى یه‌كێتى بەڵگە لەسەر هه‌ڵاتنى پارتى له‌شنگال بڵاودەکاتەوەو وەڵامی هەڵەمەتەکەیان لەسەر شنگال دەداتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسب هەواڵی مێهر، فەرماندەیەکی پێشمەرگەى یه‌كێتى بەڵگە لەسەر هه‌ڵاتنى پارتى له‌شنگال بڵاودەکاتەوەو وەڵامی هەڵەمەتەکەیان لەسەر شنگال دەداتەوەو دەڵێت، "لەگەڵ هاتنی خەڵکی شنگال هێزەکانی پارتى ڕایانکردو تەنها پێشمەرگەی یه‌كێتى‌و شه‌ڕڤانانى یەپەگە مانەوەو بەرگریان کرد".

دوو ڕۆژ پێش ئێستا لقی 17ى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاند، ئەوان بەرگریان لەشنگال کردووە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ قادر خۆرانى فەرماندەی پێشمەرگەى یه‌كێتى لەنوسینێكدا کە لەگەڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بڵاویکردوەتەوە ده‌ڵێت:"ڤیدیۆی زۆری حاشا هەڵنەگرم لایە کە دەیسەلمێنێ ھێزەکانی پارتى بەرگریان نەکردووە".

فەرماندە سەربازیەكه‌ى یه‌كێتى ده‌ڵێت:"لەوکاتەدا لەچوارڕێیانی (ڕەبیعەو شنگال‌و عوێنات‌و دھۆک) بووە ئاشکرایدەکات، دەبوو هاوڵاتیانی ئێزدی بچنە ئەو شوێنەی ئەوانی لێبووە، دەشڵێت، "سەرەتای گەیشتنی ئاپۆرای خەڵک، ھێزەکانی پارتی پاشەکشه‌یان کردو ناچار لەپێناوی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل‌و تەسلیمنەکردنی گەل‌و خاکی خۆمان بەتیرۆریستانی داعش بڕیاری بەرگریماندا و بەتەلەفۆن داوام لەھێزەکانی یه‌په‌گه‌ کرد بێن یارمەتیمان بدەن بەسوپاسەوە داواکاریەکەیان قبوڵ کردم".

ڤیدیۆکە لەلایەن کوڕێكى خۆرانیه‌وه‌ تۆمارکراوە.

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ خۆرانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەگەر بەرگری کرایە، لەکوێی سنوری شنگال بەرگریان کرد؟ ئەگەر بەرگری کرایە لەو سنورە کە لەشنگال تا دەگاتە سحێلا (120) کیلۆمەتر زیاترە چەند شەھیدو برینداریان ھەیە؟ ئایا بەبێ فەرمان ڕایانکردو شەڕیان نەکرد، ئەگەر وایە چەند فەرماندە سزادراون تائێستا؟".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "ته‌حه‌داى (پارتی) دەکەم ئەگەر دەڵێن بەرگریمان کردیە لەشنگال‌و سنوری شنگال با لێدوانێکی ئەو سەردەمی فەرماندە سەربازیەکانیان یان پێشمەرگەکانیان نیشانبدەن لەحاڵەتی بەرگری دەنا با دەمیان بگرن قسە نەکەن تا قسە نەکەین، ھەر بۆ خۆشی ڕاگەیاندنی پارتی لەو سەردەمدا یەکجار بەقوەت بوو مێش بفڕیبا ڕوماڵی دەکرد خێرە ڕوماڵی بەرگری فەرماندەو پێشمەرگەکانی خۆیانیان لا نییە؟"